بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سه‌عد معن موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی به‌غدا له کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که له‌نێو کوژراوه‌کاندا هه‌شتیان سه‌ربه هێزه ئه‌منییه‌کانن.
سه‌باره‌ت به زیانه ماددییه‌کان، سه‌عد معن ئاشکرایکرد له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌کاندا 51 ته‌لاری گشتی و هه‌شت باره‌گای حزبه سیاسییه‌کان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنراون.
وتیشی: چه‌ند ده‌ستێکی پیس له‌پشت به‌ئامانجکردنی خۆپیشانده‌رانه‌وه بوون و لێکۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و که‌سانه ده‌ستپێکردووه.
وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق باسی له‌هێرشکردنه‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن کرد و وتی دۆسیه‌یه‌کیش بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه کراوه‌ته‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه 1ی تشریی یه‌که‌می 2019، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌غدا و شاره‌کانی باشووری عیراقی گرتوه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌ران داوای چاکسازی و لێپرسینه‌وه‌یان له به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ کردەوە.
.........
340